کۆڵبەرێکی بانەیی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

17:35 - 25 خەرمانان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین قادری"، کوڕی ساڵح، خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "مەڕانـ"ـی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو کۆڵبەرە کوردە، گولـلەی ‌هێزە نیزامییەکان بەر "دڵی" کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە".

 محەممەدئەمین قادری، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لێ کرابوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، خێزاندار و باوکی کچێکی کەم تەمەنە.