کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "کانی خودا"ی پیرانشار کوژرا

11:45 - 19 رەزبەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "میکائیل تاڵانە" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری "کانی خودا"ی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو و هەتا ئێستا جەنازەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام واسڵی" کوڕی تەها خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ‌هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دابوو.