کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا

12:32 - 28 خەرمانان 2721

شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید محەممەدزادە"، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "گڕوێس" و دانیشتووی ڕەبەت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران، داونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە پاش خوێنڕێژییەکی قورس بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکانەوە، گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئومید محەممەدزادە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ناوبراو خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.