کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەلاسی باوەجانی بریندار کرا

11:58 - 2 بەفرانبار 2721

شەوی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "م.ن"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری سەلاسی باوەجانی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان ئەو کۆڵبەرەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ناوبراو لەو ڕووداوەدا ڕانی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان ڕاگوێزرا.