کۆڵبەرێک لە سەردەشت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە دژی گەلییەکان

15:08 - 6 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: تەقە و دەسڕێژی کردن بۆ سەر کاسبکارانی سەر سنور و کوشتن و بریندار کردنیان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ تێکهه ڵچوون له نێوان کاسبکارانی ناوچه ی سەردەشت لەگه ڵ هێزه سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی له ئاوایی \"بێزیلێ \"له نزیک شاری سه رده شت رووی دا وله ئاکامدا ته قه له کاسبکاران کراوه و که سێک به ناوی عه‌زیز سداقه‌ت کوڕی وسوو خه ڵکی گوندی \"سووره چه م\" به ته قه ی هێزه کانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا.

پاش ئەم ڕووداوە تێکەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم هاتۆتە ئاراوە.

\"عه‌زیز
عه‌زیز سداقه‌ت
لە هەواڵیکی دیکەشدا ؛ ڕۆژی ٤ی گەلاوێژ لە شوێنێک بەناوی \"پنگینە\" لە پشت گوندی بێتووش تەقە لە کاسبکاران کراوە کە بەهۆیەوە باوک و کوڕێک بریندار دەبن.

بەپێی ئەم هەواڵە برینی عەبدوڵا ڕەسوڵیان قورسە و هەنوکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی \"هێدی ئیسماعیلی\" لە نزیک گوندی \"مێرگاسە\"ـی ناوچەی ئالانی سەردەشت، دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری سەردەشت و لە پشتێن بۆ سەرێ بە توندی بریندار دەبێت.

سەرەڕای بەردەوامبوونی رەوتی کوژرانی کۆڵبەران بەدەستی هێزە نیزامییەکان و مەحکووم کرانی ئەو کردەوەیەی هیزە نیزامییەکان لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، لایەنە پەیونەدیدارەکانی هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووەو زۆر جاریش ناوەند و بەرپرسانی نیزامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڕیاری تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران دەر ئەکەن.

\"\"

\"\"