کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بریندار بوو

12:38 - 24 خاکەلێوه 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چاڵدێران کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران  و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید بەرایی" بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرانە لە نزیکی گوندی "شێخسلوو" و لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران.

"مەجید بەرایی" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ماکۆ کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "عەسکەر محەممەدی" خەڵکی گوندی "نەبی کەندیـ"ـی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان جنکانلو" تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.