کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

11:10 - 25 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سامان محەممەدزادە" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە و ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە، تەقەیان لێ کردوون.

دەوترێ، لەو ڕووداوەدا، سێ کۆڵبەری دیکە برینداربوون، کە هەتا ئێستا شوناسیان بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

سامان محەممەدزادە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی، دەست و لاقی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە، کراوە.