کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود پێکرا

11:55 - 2 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد عەلی حەبیبی" خەڵکی گوندی "مەنسوورئاقایی" شاری شاهۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٥٠ ساڵەیە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە باسکی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کرابوو.