کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

11:42 - 31 پووشپەڕ 2722

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەکبەر (ئەکڕەم) خودامورادی" خەڵکی گوندی "بانی ساکانـ"ـی شاری سەلاس‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی قولاپەی پێ و ئەژنۆی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.