کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا
                    
                    13:30 - 11 گەلاوێژ 2722
                
             
            ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی عەلی و دانیشتووی شارەکی "زیارەت تەمەرخان"ی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، پێکرا.
هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.
ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا لاق، شان و پشتی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.
 
                             
                             
                            