کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

17:56 - 20 بانەمەڕ 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرزاد نەجیبی" خەڵکی گوندی "هانەگەرمڵە"ی شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لە فەرزاد نەجیبی کردووە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، لاقی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.