کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

10:08 - 14 بەفرانبار 2721

شەوی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەلاح شامورادی"، خەڵکی گوندی "زێڕان" سەر بە جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

سەلاح شامورادی بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا.