کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

10:48 - 27 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید فەقیهی"، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود، بە توندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و سەری برینێکی قورسی هەڵگرتووە.

حامید فەقیهی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ژیان عەلیپوور"، خەڵکی گوندی "بێژوێ" سەر بە سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانی لەدەست دا.