کۆڵبەرێک لە سنووری شووشمێ بریندار کرا

13:47 - 27 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "تورەج کەریمی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوری موشیر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ، پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆڵبەرە، تەقەیان لە ناوبراو کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.

تورەج کەریمی خەڵکی گوندی "شمشێر"و دانیشتووی شاری نەوسوودە.