کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا

11:43 - 7 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیسماعیل عەلیزادە" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "دۆڵەبی" سەردەشت گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە باوکی دوو منداڵە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "وەلی ئەمینی" کوڕی غەریب، "ئەیووب بابایی" کوڕی شەبیب و "سەلام سەفایی" کوڕی حەسەن، خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێ کرابوو و بریندار کرابوون .