کۆڵبەرێک لە سنووری "بێتووشـ"ـی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

11:15 - 30 خاکەلێوه 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سلێمان ئیبراهیم ‌زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "بنووخەلەفـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بێتووشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی سلێمان ئیبراهیم‌زادە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بێتووش تەقەیان لێ کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و شووشمێ کرد، کە شوناسی ١٠ کەسیان بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووەتەوە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە هەروەها چەندین کۆڵبەری دیکەش پێکرابوون.