کۆڵبەرێک لە سنووری بانە پێکرا

11:33 - 6 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕزگار" کوڕی عارف خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "سەرتەزێن"ی ئەو شارە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە، تەقەیان لێ کردووە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکان ئەژنۆی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی"ی بانە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "شێرکۆ چاوشینی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "ورچەک" سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "سەرتەزێن"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "محەممەد" خەڵکی شاری سەقز و "دانا شەعبانی" خەڵکی گوندی "ئەنجێنێ"ی شاری بانە، بریندار بوون.