کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

18:50 - 22 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "ناسێح زارعی" خەڵکی گوندی "سالووکـ"ـی بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، دەستی بە سەختی بە گوللـەی ساچمەیی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.