کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

13:36 - 21 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان کەریم‌پوور"، خەڵکی گوندی "سوویچ" سەر بە بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا لاقی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە.