کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو

11:00 - 27 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارش عەلی ئەولاد" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە لاقی شکاوە و بۆ چارەسەریی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.

ئارش عەلی ئەولاد خەڵکی گوندی "نیوەکارە"ی بەخشی زمکانی شاری سەلاسی‌ باوەجانییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تاهیر قوبادی"، "میلاد قوبادی" و "شادمان کەریمی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "هانەگەرمەڵە"ی بەخشی نەوسوودی پاوە بریندار کران.