کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی \"تەتە\"ی هەورامان بەربووەوە

16:58 - 9 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی هەورامان، لە بەرزاییەکانی تەتە بەربووەوە و بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"عەلی بەهرامی\"، خەڵکی هەورامان، لە بەرزاییەکانی تەتە بەربووەوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.

پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری پاوە، بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.