کۆڵبەرێکی جوانڕۆیی لە سنووری نەوسوود پێکرا

12:20 - 14 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "هیمەت عەبدی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی گوندی "مەزرانە"ی شاری "جوانڕۆ"یە.

هیمەت عەبدی لەو ڕووداوە سەری بە بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئیقباڵ عەلیزادە" دانیشتووی شاری مەریوان و "پەرویز مورادی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکران.