کۆڵبەرێک بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە گیانی لەدەست دا

18:38 - 25 رەشەمه 2720

شەوی هەینی ۲۲ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "بورهان سلێمانی"، تەمەن ۳۰ ساڵ و کوڕی تەیب، بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری "کۆتۆلـ"ـی خۆی، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، لەلاین هێزەکانی ئەرشی تورکیەوە دەسبەسەر کراوە و لە ئەنجامی ئازار و ئەشکەنجەی تووندی ئەو هێزانەوە، گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و خەڵکی گوندی "گیواران" سەر بە ناوچەی "کۆتۆلـ"ـە.