کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

12:04 - 5 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەلیل کەریمی" خەڵکی گوندی "شرکان"ی پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا، ئەژنۆی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی پاوە، کراوە.

جەلیل کەریمی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.