کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەزرایی لە سنووری نەوسوود قولاپەی پێی شکا

13:14 - 2 بانەمەڕ 2722

ئەمڕۆ هەینی ٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەیسەم شەفیعی" خەڵکی گوندی "کۆزەرانـ"ـی شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە قولاپەی پێی شکا و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کرا.

بەپێی ئاماری تۆمار کراوە لەلایەن کوردپا، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە گشتی ٢٦ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (٣ کوژرا و ٢٣ بریندار)، کە تەواوی ئەو کۆڵبەرانە بوونەتە قوربانی گولـلەی هێزە نیزامییەکان.