کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

10:23 - 3 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە بەرزاییەکانی نەوسوود بەربووەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەواد ڕۆستەم نژاد"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی "کەریم"، خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "دەڕەی هێراتـ"ـی شاری نەوسوود، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە سەرەتا ڕەوانەی بێهداریی شاری نەوسوود کراوە و هەنووکە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی پزیشکی یاسایی لە غوسڵخانەی شاری پاوەدایە.