کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەسوود بریندار بوو

15:56 - 17 سەرماوەز 2721

شەوی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قوباد" خەڵکی گوندی "قەڵخانی" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە یارسانییە لە سنووری نەوسوود تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ناوبراو لەو ڕووداوەدا، سەر، دەست، لاق و نێوقەدی بە سەختی بریندار بووە و سەرچاوە خۆجێییەکان باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.

"قوباد" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی تایبەتی پزیشکییە.