کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "تەتە" بریندار بوو
11:37 - 4 جۆزەردان 2722
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مادێح کەریمی" خەڵکی گوندی "بڵبەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "تەتە"ی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریکردن لە بەرزاییەکانی "تەتە" بەر بووەتەوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان کراوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ سەرجەم ٢٩ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.