کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

10:38 - 27 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەماڵ بالکی" خەڵکی گوندی "بالک" سەر بە مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی مەریوان کراوە.

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٢٥١ کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراون و بریندار بوون  کە ٧١ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بووە.