کۆڵبەرێک بە گولـلەی تاپڕ لە سنووری نەوسوود برینداربوو

12:11 - 12 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارمان فەرهمەند" خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی گوللـەی تاپڕی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

ئارمان فەرهمەند بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کرابوو.

ڕۆژی هەینی ٥ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم خزری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی شاری شنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دابوو.