کۆڵبەرێک بە هۆی پێنەدانی ئامبولانس گیانی لە دەستدا

15:21 - 24 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: پاش سێ ڕۆژ بریندار بوون و دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ ئیش و ئازار، کۆڵبەرە بریندارەکەی ناوچەی بێتوشی شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"ڕەسول دەرویشانی\" ناسراو بە جەلال لە ناوچەی بێتوشی شاری سەردەشت کە دوو ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، گیانی لە دەست دا.

ئەو کاسبکارە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە شاری سەردەشت بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەهاباد دەکرێت، بەڵام پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەست دەدات.

نەخۆشخانەی سەردەشت لەدانی ئامبۆلانس بۆ گواستنەوەیی ئەو هاووڵاتییە کوردە خۆی دەبوێرێ.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"نەخۆشخانەی شاری مەهاباد بۆ هێناوەی تەرمی جەلال تەنانەت لەدانی ئامبۆلانس خۆیان بواردووە هیچ هاوکارێکیان نەکردووە و بە ماشێنی جۆری 3F تەرمەکەیان بۆ شاری سەردەشت هێناوەتەوە\".

جەلال ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە ناوچەی سنووری شاری سەدەشت دەکەوێتە بەر بۆسەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆیه هێزەکانی حکوومتی بە توندی بریندار دەکڕیت دواتر گیانی لە دەست دەدات.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی نەجمەدین قادر پوور تەمەن ٢٤ ساڵە، لە ناوچەی سنووری شاری پیرانشار کەوتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و کوژرا.

لینک مرتبط:
بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی سەردەشت