کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا

14:08 - 16 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی سەرمابردوویی لە شاخە سنوورییەکانی پیرانشار گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"یوسف (زانیار) محەممەدی ئەسڵ\" خەڵکی پیرانشار لە شاخە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی ڕەق‌بردوویی گیانی لە دەست دا.

\"\"ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە شاخەکانی \"کانی خودا\" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و منداڵی هەیە.

لەم پێوەندییەشدا، شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"زانیار عەزیززادە\" کوڕی سلێمان خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.

هەروها شەوی هەینی ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"موزەفەر حوسێنی\" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی گسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.