کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

12:41 - 21 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "تاهیر حوسێنی" خەڵکی گوندی "سەدبار"ی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری بانە ڕاگوێزراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.