کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا

12:51 - 9 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەفشین یووسفی" کوڕی یووسف خەڵکی شاری جوانرۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا پشتی بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا پزیشکەکان لە نەشتەرگەریکردن و دەرهێنانی گوللـەکە لە جەستەیدا سەرکەوتوو نەبوون.

ئەفشین یووسفی خێزاندارە و ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.