کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا

10:39 - 11 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سامان زارعی" کوڕی جەلال خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە کوژرا.

هێزە نیزامییەکان حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەی ناوبراو نەکراوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەریم ئاسمانی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی شەڕیف خەڵکی گوندی "نەجنێ سەرەوە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، گیانی لەدەست دا.