کۆڵبەرێک بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود پێکرا

10:54 - 25 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان بەدری" خەڵکی گوندی "وانیسەر"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی پێکراوە.

عوسمان بەدری بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی نەوسوود کراوە.