کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

11:42 - 29 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحیم محەممەدی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی سەعید، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو و ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکان لە سینگ و دڵی، گیانی لەدەست دابوو.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

ڕەحیم محەممەدی خەڵکی گوندی "هەورازە" و دانیشتووی گوندی "کەوپێچی خواروو"ی شاری بانەیە.