کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانی لە دەست دا

11:14 - 1 رەزبەر 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەریم ئاسمانی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی شەڕیف خەڵکی گوندی "نەجنێ سەرەوە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی ٦ منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهادین ئەحمەدپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی غەریب خەڵکی گوندی "حاجی عەول"ی شاری سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵ گیانی لە دەست دا.