کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە بریندار کرا

13:32 - 27 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەماڵ ساڵحی" خەڵکی گوندی "شەشە"ی بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٦ ساڵەیە لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، لاقی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تاهیر قوبادی"، "میلاد قوبادی" و "شادمان کەریمی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "هانەگەرمەڵە"ی بەخشی نەوسوودی پاوە بریندار کران.