کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

12:58 - 15 خەرمانان 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد کەریمی" خەڵکی گوندی "ئارمردە"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە لاقی بە سەختی بریندار و هەنووکە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لە ژێرچاوەدێری پزیشکیی دایە.

بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە و بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، دەبێت بۆ نەخۆشخانەی دیکە ڕەوانە بکرێت.