کۆڵبەر و کاسبکارانی گوندەکانی مەریوان لە سنووری پیران مانیان گرت

14:30 - 4 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: لە رۆژانی رابردوودا کۆڵبەر و کاسبکارانی ٥ گوندی سەر بە شاری مەریوان بەهۆی زەخت و گوشاری بەرپرسی بازاڕچەی سنووریی \"پیران\" دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا ٥٠٠ کەس لە کۆڵبەر و کاسبکارانی خەلکی گوندەکانی \" نێ، دەرەتفێ، سەردۆش، \"10379.jpg\"
دەگاشیخان، نژمار و سەرنژمار\"ی سەر بە مەریوان لە ناڕەزایەتی بە ئەزیەت و ئازار و رێگریی بەرپرسانی سنووری پیران لە کاسبی کردنیان، لەبەردەم هەنگی سنووریی مەریوان دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتیان بە کردەوەی بەرپرسانی ئەو سنوورە دەربڕیوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوانەوە بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا یەکێک لە بەرپرسانی بازاڕچەی سنووریی \"پیران\" دەستی داوەتە سووکایەتی و بێحورمەتی کردن بە کۆڵبەر و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکانی مەریوان و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی و وەزاڵە هاتنی خەڵکی ناوچەکە.
\"10380.jpg\"
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، لەو مانگرتنە مەدەنییەدا لەسەر داخوازیی خەڵک بۆ وەڵامدانەوە بە هۆکاری ئەو سووکایەتییانە بە کاسبکارانی کورد، چەند بەرپرسێکی شاری مەریوانیان بانگهێشتی پاسگای هەنگی سنووریی مەریوان کردبوو و هەروەها بەڵێنییان لێ وەرگرتووە کە نابێ لەو چەشنە هەڵسوکەوتانە دووپات ببنەوە.

کاسبیی سەرسنوورەکان و پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری سەرچاوەی سەرەکیی بژیوی ژیانی بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانە کە بەهۆی نەبوونی دەرەتانی کار و دژوارییەکانی ژیان روویان لە سنوورەکان کردووە.