٢ کۆڵبەر لە مەریوان و ماکۆ بریندار بوون

09:59 - 28 رێبەندان 2719

ئیوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کامران قادری" خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە گوندی "دۆڵەبی"ـی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کراوە.

کامران قادری بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "بوعەلی"ـی مەریوان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابروودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرکان عەباسی" لە نزیک گوندی "دێبەک"ی سەر بە شاری ماکۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ماکۆ کراوە.