کۆڕێکی ئەدەبی لە مەریوان پێشیپێگیرا
15:56 - 7 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: ئەمجارە ئیدارەی فەرهەنگ خۆی بووە لەمپەڕ لە بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی ئەدەبی لە شاری مەریوان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڕێکی خوێندنەوەی شیعر و چیرۆک لە مەریوان بەهۆکاری دەستێوەردانی بەرپرسانی ئوستانی کوردستان هەڵوەشێندراوە.
ئەو کۆڕە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە، ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی \"ڤەژین\" لە مەریوان بەڕێوە بچێت.
هەواڵی گەیشتوو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو ئوستانەبە تەلەفوون پێشی بەو کۆڕە گرتووە.
کۆڕی \"بەرخۆدانی خەیاڵ\" کە بە بڕیاری جەلال قەلعەشاخی هەڵوەشاوە ڕاگەیندرا، نزیکە بە مانگێکە لەلایەن ناوەندی \"ڤەژین\" و چالاکانی ئەدەبی و هونەری مەریوانەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ لەزاری بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە بڵاویان کردەوە کە بەرپرسانی فەرهەنگی ئوستانی کوردستان، دۆخی ناوچە و شاری مەریوان بۆ ئەو جۆرە دانیشتنانە بە شیاو نازانن و داوای ڕاگرتنی هەرچەشنە \"چالاکیەکی هەستیار\" دەکەن.
ئیزننەدان بە بەڕێوەچوونی کۆڕی \"بەرخۆدانی خەیاڵ\" لە جۆری خۆیدا کەم وێنەیە و جاران ناوەندە ئەمنی و ئینتیزامییەکان پێشیان دەگرت بەڵام ئێستا ناوەندێک کە وەک \"متولی فرهنگی\" ناسراوە دەبێتە لەمپەڕ لەو شێوە چالاکییانە.
هەر لەم بەسێنەدا ڕۆژی سێشەممەی ئەو حەوتوویەدا هێزی ئینتیزامی مەریوان نەیهێشت کە کچان و ژنانی ئەم شارە بەشداری دووچەرخەسواری بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی بۆ هەوای پاک بن.