کۆچی دوایی رۆژنامەنووسێکی کورد لە ئیلام
22:14 - 23 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ئوستانی ئیلام بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"دۆست عەلی نووروڵڵاهی\" لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا و پاش ٢ ساڵ بەربەرەکنێ لەگەڵ مەرگ، سەرئەنجام رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ \" کۆچی دوایی کرد.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا بەدەست گرانیی دەوا و دەرمانەوە وەزاڵە هاتبوو، ناوبراو لە وتوێژێکدا کە لەگەڵ یەکێک لە مێدیاکانی ئوستانی ئیلام ئەنجامی دابوو، باسی لە گرانیی دەرزی \"تراو کردنەوەی خوێن\" بەبڕی ٧٠٠ هەزار تمەن کردبوو.
دۆست عەلی لە ماوەی تەمەنی فەرهەنگیی خۆیدا بەنووسینی بابەت و تار هاوکاری میدیاکانی \"ئاوای زاگرۆس، مێهران، راه فەردا، ئیلامی فەردا، نێدای ئیلام و نجوا \"ی لە ئوستانی ئیلام کردووە.