کۆنفڕانسێک لە سەر پرسی نەتەوەکانی ئێران لە پارلمانی سوئیس بەڕێوە چوو
14:43 - 21 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی \"دوای چوار ساڵ سه‌ر كۆماریی ڕوحانی، چه ئاڵوگۆڕێك سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌كان پێكهاتووه؟ لە پارلمانی سوئیس بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران- ژنێڤ و به هاوكاری گرووپی پارلمانتارانی دۆستی كورد له پارلمانی سوئیس، كونفرانسێک له‌ژێر ناوی \"دوای چوار ساڵ سه‌رۆک كۆماریی ڕۆحانی، چه ئاڵ‌وگۆڕێک سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌كان پێكهاتووه ؟\" له پارلمانی سوئیس به‌ڕێوه چوو.
كۆنفڕانسه‌كه كاتژمێر ١ی پاش نیوه‌ڕۆ به وته‌یه‌كی كورت له لایه‌ن \"مانوێل تۆرنارا\" به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران له كۆمیسیونی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روه‌ی وڵاتی سوئیس به فەرمی كاره‌كانی خۆی ده‌ست پێكرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی بەوە کرد، كه پرسی كورد ئێستا بووه‌ته پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌كوو به‌شێک له كێشه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانه و چاره‌سه‌ری وه‌كوو به‌شێک له ئه‌ركی زلهێزه‌كانه و به‌شێكی گرینگیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر كورد خۆی چۆن هه‌نگاو بۆ یه‌كگرتوویی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ڵده‌گری و خۆی له‌گه‌ڵ واقیعی ناوچه‌كه‌دا ده‌گونجێنێ.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: ئێمه هه‌میشه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له‌و وڵاته هه‌ستیار بووینه و، ئێمه پارلمانتار و ده‌وڵه‌تی سویس هه‌ولی زیاتر ده‌ده‌ین، ئێران زیاتر رێز له مافی مرۆڤ بگرێ و که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بگرێ.
هه‌روه‌ها وتی بابه‌تی کورده‌کان له ئێران بۆ ئێمه گرینگه و هه‌میشه له پارلمانی و سویس و پارلمانی ئورووپاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌نگیان بگهیهیینین. ناوبراو له‌به‌شی ناساندنی سویس باسی سیسته‌می سیاسی و پیکه‌وه ژیانی خۆیانی کرد و وتی ئه‌مه بووه‌ته هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشره‌فتی وڵاته‌که‌یان.
سه‌بیل ئه‌رسه‌ڵان هاوسه‌رۆكی گرووپی پارلمانتارانی دۆستی كورد له پارلمانی و له حیزبی سه‌وزی سویس له کونفرانسه‌که‌ی بڕێوه برد
پاشان خانم شیرین عیبادی پیرۆزبایی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرد و ئاماژه‌ی بەوە دا، که ژنانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سته‌می دوو قاتیان لێ ده‌کرێ، هه‌م وه‌کوو ژن و هه‌م وه‌کوو ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
خانم عیبادی هەروەها وتی که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران خاڵیکی هابه‌شیان هه‌یه که ئه‌ویش فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شه. سه‌باره‌ت به ماده‌ی ١٥ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی و زمانی دایکی باسی ئه‌وه‌ی کرد، که ئه‌و ڕەخنهی خۆی هه‌بووه و وتوویه خوێندن به زمانی کوردی له زانستگای سنه شتێکی زۆر و نوێ نییه و ئێستا له زانستگاکان کۆڕسی زمانه بێگانه‌کان هه‌یه. گرینگ ئه‌وه‌یه، که مافی خوێندن له پۆله‌کانی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێ بکرێ.
سه‌باره‌ت به به‌ڵێنییه‌کانی ڕوحانی وتی: هیچ به‌ڵێنێکی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه. نه زمانی که‌مایه‌تییه‌کان بووه‌ته زمانی خوێندن و نه ئه‌وه‌ی مشاوری نه‌ته‌وه‌کان که بڕیار بوو له‌وان بێ جێ به‌جێ کرد، ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی دیاری کرد، هه‌م پیاو بوو، هه‌م ئاخوند و هه‌م لهکهمایهتییهکانیش نه‌بوو.
ناوبراو هەروەها وتی، ئاماری ئێعدامه‌کان زیاتر له نێو که‌مایه‌تییه کورد و بلووچ و عه‌ره‌به‌کان دایه. کۆماری ئیسلامی باوه‌ڕی به هیچ مافێکی که‌مایه‌تییه‌کان نییه و بچووکترین دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێ و ڕێز له دێموکراسی و مافی مرۆڤ ناگرێ و، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی په‌راوێزخستن و هه‌ژاریی زیاتری ناوچه‌ی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به لایه‌نی قانوونی ته‌قه‌کردن له کۆڵبه‌ره کورده‌کان کرد و وتی، که له باری قانوونییه‌وه و ئه‌و مافه‌یان نییه و، ئه‌و که‌سه ده‌توانرێ بگیری و بدرێته دادگا ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی قاچاخه. ئاماژه‌ی به ناره‌زایه‌تییه‌کانی عه‌ره‌بی ئه‌هواز کرد، که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سه‌رکوت کرا.
پاشان مسته‌فا هیجری وتاربێژی سه‌ره‌كی كۆنفڕانسه‌كه له وتاره‌كه‌یدا باسی له سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌نگاوه‌كانی ڕوحانی كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه‌ی به گه‌لانی ئێرانی دابوو به‌جێ بێنێ و وتی: \"ئێمه وه‌كوو هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووینه، كه بناغه‌كانی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌گۆڕن و، ئاڵوگۆڕی كه‌سه‌كان ناتوانن ئاڵوگۆڕ له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی ئێران پێك بێنی و، هه‌روه‌ك له ده‌وره‌ی سهركۆمارهكانی پێشوو بینمان و ڕوحانی وه‌كوو كه‌سێكی میانه‌ڕه‌و نه ئه‌وه‌ی هیچ ئاڵوگۆڕی پێ نه‌كرا، به‌ڵكوو بارودۆخی ئابووری ئێران خراپتر بوو، ڕاده‌ی ئێعدامه‌كان زیادیان كرد و سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی خارجییش درێژه‌ی به سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه و شانتاژهكانی داوه. به باوه‌ڕی ئێمه هه‌رچه‌شنه هاوكاری و نزیک بوونه‌وه له ئێران ده‌بێته هۆی به‌هێزی و ئاژاوه‌گێڕی زیاتری له ناوچه‌كه و هه‌تا ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌رته‌سک نه‌كرێته‌وه ناوچه ئارامی به خۆیه‌وه نابینێ\".
مسته‌فا هیجری ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵاوردن و جیاوازی دانانه‌کان دژ به که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد، له‌وانه به فەرمی کردنی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی ویلایه‌ت فه‌قیهی، فەرمی کردنی زمانی فارسی، سه‌یر کردنی ناوچه‌ی که‌مایه‌تییه‌کان به چاوی ئه‌منییه‌ته‌وه. ناوبراو وتی ئه‌م سیاسه‌ته کاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له سه‌ر باری ده‌روونی نه‌ته‌وه‌کان هه‌یه و رێژیم هه‌وڵ ده‌دا نفووز و جوگرافیای شێعه‌گه‌ری زیاتر په‌ره پێ بدا.
هیجری هەروەها وتی، یه‌کێک له‌و هه‌لاواردن و داسهپاندنانه خوێندن به زمانی فارسی و په‌راوێز خستنی زمانی دایکییه، که کۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ یه‌کسان سازی زمانی دروست بکا و منداڵی نه‌ته‌وه‌کان به زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان بێگانه ده‌بن و، بۆ لێکۆڵینه‌وه و کار و خوێندن هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رچاوه فارسییه‌کان، که زۆربه‌یان به‌مه‌ست نووسراون له سه‌ر که‌مایه‌تییه‌کان و لایه‌نی زانستی نییه و منداڵی که‌مایه‌تییه‌کان تووشی دابران و نفره‌ت له فه‌رهه‌نگ و مێژووی خۆیان ده‌کا.
هیجری له دریژه‌ی قسه‌کانیدا باسی گه‌شه‌ی مرۆیی کرد و وتی: سێ فاکته‌ری سه‌ره‌کی ژیان درێژ و ته‌ندروست، ده‌ست ڕاگه‌یشتنی ئازاد به زانست و مه‌عریفه و ئاستی ژیانی گونجاو، پێمان ده‌ڵێ که چوار پارێزگای کوردنشین له ئاستی پێویستدا نییه. ئاماری بێ‌کاری زۆر به‌رزه و له ئاست پارێزگاکانی دیکه له ڕده‌ی ٢٧ تا ٢٩ دایه. ڕاده‌ی داهاتی سه‌رانه زۆر له خواره و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تی و کۆماری ئیسلامی سه‌رکوتیان ده‌کا و تۆمه‌تی به‌ستراوه به بێگانه‌یان لێ ده‌دا. په‌راوێز خستن و ڕاده‌ی خواری ڕاده‌ی ژیانی گونجاو بووه‌ته هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و زۆر بوونی ڕاده‌ی تەڵاق له ناو بنه‌ماڵه‌کاندا.
هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له وه‌رزێكی نوێیی خه‌باتی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌ژێر ناوی ڕاسان دژ به ده‌سه‌ڵاتی سهرهكوتگهرانهی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای پشتگیری زیاتری ڕاسانی له گه‌لانی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد، تا به خه‌باتێكی هاوبه‌ش بتوانن پاشه‌كشه به زێدهخوازییهكانی ئه‌و ڕێژیمه بكه‌ن.
یهكێکیتر له وتاربێژان \"ناسر بۆلەیدەیی\" سه‌رۆكی حیزبی مه‌ردۆمی بەلووچستانی ئێران بوو، كه له كۆنفڕانسه‌كه‌دا قسه‌ی كرد. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئاماژه پێدان به سه‌رنه‌كه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی ڕوحانی، له سه‌ر پێشلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌ركوت و توندوتیژی نواندنی ڕێژیم دژ به گه‌لی به‌لووچ قسه‌ی كرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به ئه‌وه کرد که نه ئه‌وه‌ی هیچ ئاڵوگۆڕێکی له بەلووچستان پێک نه‌هێنا ته‌نانه‌ت پارێزگاریش بەلووچ نییه و ٨٨% کارمه‌ندانی ڕێژیم له‌و ناوچه‌یه فارسن. هه‌روه‌ها دیوارێکیان له نیوان بەلووچستانی ئێران و پاکستان کێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی پەیوه‌ندیان پێکه‌وه ببڕێ.
پاشان \"كه‌ریم عه‌بدیان\" سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز، له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌كانی ئه‌هواز و خوزستان و ئاماژه‌ی به بێبه‌شی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌هواز له مافه‌كانیان و دابه‌شی نادادپه‌روه‌رانه‌ی داهات و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكی ناوچهكانیتر له سه‌ر خاكی گه‌لی ئه‌هوازی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک كرد، كه نیشانه‌ی زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوتی توندوتیژیی كۆماری ئیسلامی دژ به گه‌لی عه‌ره‌به.
هه‌روه‌ها باسی وشک کردنی زۆنگاوه‌کانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بستانی ئێران کرد که بوونه‌ته هۆی دروستبوونی تۆفانی ته‌پوتۆز و زیانی زۆری به ژینگه و ژیانی خه‌ڵک گه‌یاندووه.
له درێژه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، \"ماشه‌ڵڵا ڕه‌مزی\" وه‌ک نوێنه‌رێ له ئازه‌ربایجانه‌وه باسی خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لی تورکی ئازه‌ربایجانی کرد و ئاماژه‌ی به وشک بوونی گۆلی ورمێ و زیندانی کردنی تێکۆشه‌رانی بواری زمانی دایکی کرد.
هەروەها \"یوسف كوڕ\" وه‌ک نوێنه‌ری توركهمهنستانی ئێران سه‌باره‌ت به پێشلكردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه قسه‌یان كرد. و ئاماژه‌ی به مێژووی گه‌لی تورکمان و وشک کردنی ڕووباره‌کانی ناوچه‌ی کرد.
ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ سه‌باره‌ت به پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌رده‌می ڕوحانی قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به زیادبوونی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان و كوشتنی كۆڵبه‌ران و ڕه‌شبگیری تێكۆشه‌رانی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرد و ڕاپۆرتی عاسمه جه‌هانگیری له‌وباره‌وه به نموونه هێنایه‌وه. نوێنه‌ری مافی مرۆڤی كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا داوای له ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی سوئیس كرد كه دهسپێشخهرهیهک له سه‌ر پرسی كورد له ئێران بكات و پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بخاته چوارچێوه‌ی پێوه‌ندیه دوولایهنییهكانی له گه‌ڵ وڵاتی ئێران.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، \"كارلۆ سوومارۆگا\"، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس، پرۆژه بڕیارنامه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد به پارلمانی سوئیس بۆ پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به تایبه‌تی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌شی كۆتایی كونفرانسه‌كه بۆ پرسیار و وه‌ڵامی به‌شداربووان ته‌رخان كرا و وتاربێژان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه و، له كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆتایی پێهات.