سەقز؛ پەیمان ڕەحمانپوور، لاوی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
02:53 - 18 بانەمەڕ 2726
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥، لاوێکی کورد بە ناوی «پەیمان ڕەحمانپوور» تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە» سەر بە شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ئەم هاووڵاتییە لە بەرزاییەکانی گوندی «خوڕخوڕە» تووشی ئەو ڕووداوە بووه و تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی یاسایی سەقز ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری مافی مرۆیی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ەوە هەتا ساڵی ١٤٠٤، سەرجەم ٤٨٢ کەس لە خەڵکی سێڤیل بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکان، بووەنەتە قوربانی.