کۆنسێرتی مۆسیقای گرووپی ئۆرکێسترای مەریوان هەڵوەشێندرایەوە
ئاژانسی کوردپا: کۆنسێرتی مۆسیقای گرووپی ئۆرکێسترای مەریوان، بە حورمەتی بنەماڵەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەڕ، هەڵوەشایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆنسێرتی ئۆرکێسترای مەریوان بە حورمەتی بنەماڵەی کوژراوانی مانگی خەزەڵوەر، هەڵوەشایەوە.
کۆنسێرتی ئۆرکێسترای مەریوان کە بڕیار بوو ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ۵ و ۶ی بەفرانبار بەڕێوە بچێت، لەلایەن ئەندامانی ئەو گرووپەوە بەو هۆیەوە کە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی بەرانبەر بوو لەگەڵ چلەی شەهیدانی خەزەڵوەر و بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانە و بنەماڵەکانیان و هەموو خەڵکی مەریوان، هەڵوەشێندرایەوە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین"، ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی بەفرانبار، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی دۆخی تایبەتی شاری مەریوان بەرنامەکانی خۆی ڕاگرتووە و بەشداری لەو کۆنسێرتە ناکەن.
ڕۆژی ٢ی بەفرانبار، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێکدا، داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە لە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار، خهڵكی كوردستان وێڕای هاوخهمی لهگهڵ بنهماڵهی قوربانییانی دهستی غهدر و تاوانی كۆماری ئیسلامی و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو قوربانییانە کە به ئیرادهی هاوبهشیان دیمهنێكی تر له سووربوونیان لهسهر مافه ڕهواكانیان بخولقێنن و بیسهلمێننهوه كه سهركوتی خوێناوی و زهبروزهنگ چۆك به بیر و باوهڕیان دانادات و سهنگهری خهبات و تێكۆشان بۆ مافهكانیان پێ چۆڵ ناكات.