کۆنسێرتی مۆسیقای کامکارەکان کرماشانی خرۆشاند+وێنە

18:50 - 12 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: گروپی مۆسیقای کامکارەکان بە مەبەستی برەودان بە مۆسیقای رەسەنی کوردی، کۆنسێرتێکی لە کرماشان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندان، گرووپی مۆسیقای کامکارەکان، کە بە ناسراوترین گرووپی مۆسیقایی کوردستان و ئێران دادەندرێت، لە کرماشان کۆنسێرتێکی مۆسیقایی رێکخست.

کۆنسێرتی کامکارەکان لە دوو بەشی مۆسیقای کلاسیک و مۆسیقای کوردیدا بەڕێوەچوو، کە لەبەشی یەکەمی ئەو کۆنسێرتەدا چەند پارچە مۆسیقای وەک \"یاری من\"، ئەیوانی مەداین\"، منظومە مولانا\" و \"پارچەیەک زستان\"، پێشکەش کران.

\"24484.jpg\"
بەرێوەچوونی کۆنسێرتی گروپی مۆسیقای کامکارەکان لە کرمانشان
لە بەشی دووەمی کۆنسیرتەکەدا، گرووپی مۆسیقای کامکاران، بە جلوبەرگی کوردییەوە مۆسیقای رەسەنی کوردییان پێشکەش کرد.

گرووپی کامکارەکان لە بڕگەی پێشکەش کردنی مۆسیقای رەسەنی کوردیدا چەند پارچەیەک مۆسیقای وەکوو \"دڵێکم بوو، ئازیزم تۆ گوڵەکەمی، کراسی کوردی، کابووکێ و قاسم خان\" پێشکەشی بەشداران کرا.

سەرپەرستیی ئەو کۆنسێرتە، لە ئەستۆی هووشەنگی کامکار بوو، کە پەشنەگ، بیژەن، ئەرسەلان، ئەرژەنگ، ئەردەشیر، ئەردەڵان، نەیریز، سەبا، هانا، سۆهراب کامکار و کامران ئەحمەدی ژەنیاری دەف و خەڵکی کرماشان ئەندامانی دیکەی ئەو ئۆرکێسترایە بوون.

مامۆستا بیژەن کامکار هاوری لەگەڵ گرووپی مۆسیقای \"بەرە بەیان\"، لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ی رێبەنداندا لە سالۆنی سینەما بەهمەنی سنەش کۆنسێرتی مۆسیقایی بەڕێوە دەبات.

ئەو کۆنسیرتە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی مانگی رێبەندان لە شاری بۆکان و لە ٣٠ی رێبەنداندا لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.

\"24480.jpg\"

\"24479.jpg\"

\"24490.jpg\"

\"24478.jpg\"

\"24483.jpg\"

\"24482.jpg\"