کۆمەڵەی کوردەکانی نیشتەجێی تاران سمینارێک لەسەر زمانی کوردی بەڕێوە دەبەن
16:52 - 15 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی کوردەکانی نیشتەجێی تاران (جامعه کردهای مقیم تهران) سەبارەت بە خەسارناسیی زمانی کوردی لە ئێران، سمینارێک رێک دەخەن.
\"عەلی پاکسرشت\" بەریوەبەری ئەو سمینارە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کۆمەڵەی کوردەکانی دانیشتووی تاران بەمەبەستی تاووتوێ کردنی لایەنەکان، خەسارناسی و دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، سمینارێک بە بەڕێوە دەبات.
ئەو بەرپرسە ئەوەسی خستەڕوو، کە سەرجەم ئەدیبان و نووسەران لە هەموو کوردستانەوە بۆ باس و لیکدانەوەی هەر زاراوەیەک بەشداری لەو سمینارەدا بکات.
بەڕێوەبەری ئەو سمینارە داوای لەسەرجەم لێکۆڵەران و توێژەرانی کورد کرد بۆ زیاتر تاوتوێ کردنی دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، بەشداری لەو سمینارەدا بکەن و رابووچوونی خۆیان لەو پەیوەندییەدا بخەنەڕوو.
ئەو سمینارە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ کاتژمێر ٤ هەتا ٦ی سەرلە ئێوارێ لە میدانی جمهووری هەڵکەوتوو لە شەقامی \"ارومیە شرقی\" شاری تاران بەڕێوە دەچێت.
\"عەلی پاکسرشت\" بەریوەبەری ئەو سمینارە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کۆمەڵەی کوردەکانی دانیشتووی تاران بەمەبەستی تاووتوێ کردنی لایەنەکان، خەسارناسی و دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، سمینارێک بە بەڕێوە دەبات.
ئەو بەرپرسە ئەوەسی خستەڕوو، کە سەرجەم ئەدیبان و نووسەران لە هەموو کوردستانەوە بۆ باس و لیکدانەوەی هەر زاراوەیەک بەشداری لەو سمینارەدا بکات.
عەلی پاکسرشت
ناوبراو رشیگەیاند: کە چەندین کەسایەتی ئەدەبیی کورد وەک : مامۆستا \"ئەحمەد محەممەدزادە\" پسپۆڕ و زمانناسی کوردی بەشداری لەو سمینارەدا دەکەن.بەڕێوەبەری ئەو سمینارە داوای لەسەرجەم لێکۆڵەران و توێژەرانی کورد کرد بۆ زیاتر تاوتوێ کردنی دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، بەشداری لەو سمینارەدا بکەن و رابووچوونی خۆیان لەو پەیوەندییەدا بخەنەڕوو.
ئەو سمینارە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ کاتژمێر ٤ هەتا ٦ی سەرلە ئێوارێ لە میدانی جمهووری هەڵکەوتوو لە شەقامی \"ارومیە شرقی\" شاری تاران بەڕێوە دەچێت.