کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف وتارێکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی فرانسه‌و‌یی "پێکه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره"، لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ له ٤۳ـهمین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران وتارێکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی فرانسه‌و‌یی "پێکه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره"، پێشکەش کرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو کۆبوونەوەیە، "جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی پێشکه‌ش به ٤۳ـهمین کۆبوونه‌وه‌ی شورای مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئێران کرد.
"جاوید ڕەحمان" له ڕاپۆرت و وتاره‌که‌یدا باسی هه‌موو لایه‌نه‌کانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی کرد و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورددا، باسی کوشتاری ناڕه‌وای کۆڵبه‌ران، سه‌رکوتی هاوڵاتییانی کورد و عه‌ره‌ب له ماوه‌ی خۆپیشانده‌کانی نوڤامبری ۲۰۱۹ و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌رزی به‌ندکراوان و له‌سێداره‌دانی هاوڵاتییانی کوردی کرد.
پاش قسه‌کانی "جاوید ڕه‌حمان"، سه‌فیری ئێران قسه‌ی کرد و ناوبراو، وه‌ک هه‌میشه بۆ به‌لاڕێدابردنی باسه‌که، باسی کوشتنی "قاسمی سلێمانیـ"ـی کرد.
پاشان نوێنه‌رانی وڵاتان قسه‌یان کرد و نیوه‌ی زۆری ئه‌و سهفیرانه له قسه‌کانیاندا، ئاماژەیان به سه‌رکوتی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کانی ئێران کرد.
هەروەها، "ته‌یموور ئه‌لیاسی"، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان- ژنێڤ، وه‌ک ته‌نیا لایه‌نی کوردستانی، وتارێکی هاوبه‌شی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له کوردستان و ئێران به شێوه‌ی خواره‌وه پێشکەش کرد.
دەقی ئەو وتارە کە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز سه‌رۆک!
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان- ژنێڤ و ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی فرانسه‌و‌یی "پێکه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره"، پێشوازی له ڕاپۆرتی به‌ڕێز "جاوید ڕه‌حمان" ده‌که‌ین و پشتیوانیی خۆمان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاره‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
وه‌ک له ڕاپۆرتی به‌ڕێز "جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تیشکی خراوه‌ته سه‌ر، خه‌ڵکی کورد له ئێران ڕووبه‌ڕووی زۆرترین سته‌م و گرتن و کوشتن و له‌سێداره بووه به‌هۆی کوردبوونیەوە. له ساڵی ٢٠١۹، زیاتر له ١٥٠٠ هاووڵاتیی کورد ده‌سبه‌سه‌ر بوون و زیاتر له ١٥٠ که‌سیان به تاوانی دروستکراوی ئه‌منییه‌تی مه‌حکووم کراون. نیوه‌ی زیندانییانی سیاسیی ئێران کوردن.
ئێران وه‌ک یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که به‌رزته‌رین ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان ئه‌نجام ده‌دات، له یاسای سزاییدا، بۆ زیاتر له ۲۰۰ تاوان، حوکمی ئێعدام ده‌سه‌پێنێت که پێچه‌وانه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یین.
له ساڵی ۲۰۱۹، زیاتر له ۲٦۰ که‌س ئێعدام کراون که به‌شێکیان ته‌مه‌نیان له‌ژێر ۱۸ ساڵدا بووه له کاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کان. ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران زۆرینه‌ی قوربانییانی سیاسه‌تی له‌سێداره پێک ده‌هێنن و زیاتر له ۲٥ لەسەدی کۆی ئێعدامکراوه‌کان کوردن، له کاتێکدا گه‌لی کورد ته‌نیا ۱۳ لەسەدی ۸۰ ملیۆن حه‌شیمه‌تی ئێرانن.
ئێمه به‌توندی نیگرانیی خۆمان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوشتنی ناڕه‌وای هاووڵاتییانی کوردی کۆڵبه‌ر ڕاده‌گه‌یەنین. له ساڵی ۲۰۱۹، ۲۷٦ کۆڵبه‌ری کورد بوونه‌ته قوربانیی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی. به‌پێی یاسای نێونه‌تەوه‌یی، که‌مایه‌تییه‌کان مافی پاراستنیان هه‌یه له دژی توندوتیژی و کوشتار و خوازیارین له کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی که بایه‌خ به‌م پرسه بده‌ن و هاووڵاتییانی کورد بپارێزن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ۹‌ی مارسی ٢٠٢٠